فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
ئیتلاعاتی سیاسی هەڕەشەی ئێعدامکردنی لە زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-07-21
  • کات: 12:41

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، نووسینگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە حەوشەی زیندانی ناوەندیی ورمێ، “حوسێن عوسمانی”، زیندانیی سیاسیی کوردی بانگهێشت کرد و هەڕەشەی ئێعدامکردنی لێکرد.

بە گوێرەی هەواڵی جاونیوز وەرگیراو لە کوردپا، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، سێ کارناسی وەزارەتی ئیتلاعات بەو زیندانییە سیاسییە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی دەبا لەگەڵ دوو هاودۆسیەکەی دیکەی، “دیاکۆ ڕەسووڵ ‌زادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا” جێبەجێ بکرایەت.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: “ئەو سێ کارناسەی وەزارتی ئیتلاعات ئەو زیندانییە سیاسییەی بە کافر و تێرۆریست ناو بردووە و هەڕەشەی ئێعدامیان لێکردووە”.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: “حوسێن عوسمانی ڕایگەیاندووە کە بە حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانییە تەعزیرییەکەی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، بەڵام کارناسەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە دۆسیەکەت بۆ هەر شوێنێک ڕەوانە بکرێت، لەلایەن کارناسەکانی ئێمەوە تاوتوێ دەکرێت و هەڵدەسەنگێندرێت”.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٢، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ساڵێک لە دەسبەسەرکرانی لە ژووری تاکەکەسی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئەحمەد جەوادی ‌‌کیا” لەگەڵ دوو هاودۆسیەی دیکە بە ناوەکانی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە”، بە تۆمەتی “دانانەوەی بۆمب و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

حوکمی لەسێدارەدانی “حوسێن عوسمانی” لە دیوانی باڵای وڵات پێشێل و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سی ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ دادگاییکردنی دووبارەی لە ساڵی ٩٧، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرایەوە و پاش ١١ مانگ لە دەسبەسەری لەو زیندانە و کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، مانگی ڕەزبەری ٩٨ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرایەوە.

شەوی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ‌ زادە” خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئێعدام کران.

بابەتی پێوەندیدار

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی تەزووی کارەبا لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک

2025-06-30
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا

2025-06-29
دوو برای کرێکار، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا

2025-06-26
بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

2025-06-02
سێدارە

لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی ئیلام

by IKHRC
2025-07-10
بەندکراوان

ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شنۆ گەیشتە پێنج کەس

by IKHRC
2025-07-10
بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ئیتلاعاتەوە

by IKHRC
2025-07-10
ئیتلاعاتی سیاسی هەڕەشەی ئێعدامکردنی لە زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد

ئیتلاعاتی سیاسی هەڕەشەی ئێعدامکردنی لە زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-07-21
  • 12:41

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، نووسینگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە حەوشەی زیندانی ناوەندیی ورمێ، “حوسێن عوسمانی”، زیندانیی سیاسیی کوردی بانگهێشت کرد و هەڕەشەی ئێعدامکردنی لێکرد.

بە گوێرەی هەواڵی جاونیوز وەرگیراو لە کوردپا، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، سێ کارناسی وەزارەتی ئیتلاعات بەو زیندانییە سیاسییە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی دەبا لەگەڵ دوو هاودۆسیەکەی دیکەی، “دیاکۆ ڕەسووڵ ‌زادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا” جێبەجێ بکرایەت.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: “ئەو سێ کارناسەی وەزارتی ئیتلاعات ئەو زیندانییە سیاسییەی بە کافر و تێرۆریست ناو بردووە و هەڕەشەی ئێعدامیان لێکردووە”.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: “حوسێن عوسمانی ڕایگەیاندووە کە بە حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانییە تەعزیرییەکەی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، بەڵام کارناسەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە دۆسیەکەت بۆ هەر شوێنێک ڕەوانە بکرێت، لەلایەن کارناسەکانی ئێمەوە تاوتوێ دەکرێت و هەڵدەسەنگێندرێت”.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٢، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ساڵێک لە دەسبەسەرکرانی لە ژووری تاکەکەسی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئەحمەد جەوادی ‌‌کیا” لەگەڵ دوو هاودۆسیەی دیکە بە ناوەکانی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە”، بە تۆمەتی “دانانەوەی بۆمب و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

حوکمی لەسێدارەدانی “حوسێن عوسمانی” لە دیوانی باڵای وڵات پێشێل و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سی ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ دادگاییکردنی دووبارەی لە ساڵی ٩٧، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرایەوە و پاش ١١ مانگ لە دەسبەسەری لەو زیندانە و کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، مانگی ڕەزبەری ٩٨ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرایەوە.

شەوی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ‌ زادە” خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئێعدام کران.

بابەتی پێوەندیدار

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی تەزووی کارەبا لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی تەزووی کارەبا لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک

2025-06-30
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا

2025-06-29
دوو برای کرێکار، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا

دوو برای کرێکار، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا

2025-06-26
بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

2025-06-02
Next Post
پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم پارلمانی سویس خۆی سووتاند

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی