چاونیوز: بەندکراوێکی سیاسیی کورد، با ٢٠ ڕۆژ بێسەروشوێنبوون، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سەعدی بادپا، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێیەوە، بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات دەسبەسەر و و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوزارا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە هەتا ٢٠ ڕۆژ دواتر بێسەروشوێن بوو و بنەماڵەکەی هیج زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخی نەبوو.
ناوبراو کە لە کاتی دەسبەسەرکردنی بەرەوڕووی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر لەلایەن ئیتلاعاتی ورمێیەوە ببووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە، ماشین و مۆبایلی ئەم هاووڵاتییە هەتا ئێستە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و پاش ئازادبوونیشی پێی نەدراوەتەوە.




