چاونیوز: لاوێکی کورد پاش ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، “ئاراس ئەحمەدبەیگی”، تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی شاری سەراوڵە، سەربە پارێزگای ئیلام، پاش تێپەڕکردنی ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، بە دانانی بارمتەی قورسی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی وتەی کەسانی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە کە لەوەیەدا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپادا ڕاگیراوە، لە مافە سەرەتایییەکانی خۆی، لەوانە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها دەرفەتی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ کەسوکاری بە تەواوی بێبەش کراوە.
شایانی باسە، سەرەڕای ئازادکردنی کاتیی ئاراس ئەحمەدبەیگی، تا ئێستا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و بارودۆخی وردی دۆسییەکەی بڵاو نەکراوەتەوە.





